له دووی من مه‌گه‌ڕێ دایه، نێوی من مه‌هێنه سه‌ر زمان له ده‌رکی ئه‌و زیندانه، لێره له دووی من مه‌گه‌ڕێ، ئه‌ستێره ده پرچت که‌وتوون، به ماندوویی و چاوی به‌گریانه‌وه هه‌ڵیان مه‌وه‌رێنه.
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم!
ئێواران دڵم ده‌گیرێ. هه‌ر وه‌ک هه‌دادانم لێهه‌ڵگیرابێ. نازانم به‌ڵام زۆر ساڵه به‌و دڵته‌نگییه ڕاهاتووم. ئێستێ، ئیدی شێعری شاملوو. سیغاری سه‌رلێو و ئیستیکانه چاش مراخم تاڵ ناکه‌ن. ته‌نیا ئه‌و دڵته‌نگییانه‌م له‌لا شیرنتر و هه‌ستیارتر ده‌که‌ن. ئێواران ده‌گه‌ڵ دڵم خه‌ریکی ڕازم. له خۆم له مرۆڤه‌کانی به‌ده‌وره‌مه‌وه بیر ده‌که‌مه‌وه، له‌و مرۆڤانه‌ی که نیشانه‌کانیان بۆته چه‌ند ڕه‌قه‌می، بیر ده‌که‌مه‌وه.
ئه‌وه‌نده ده‌زانم که من به‌ندی ژوماره ۱۳۵۴۹۰۶۴۸ م، ڕه‌قه‌م بۆته هیمای ڕاز. ۳۵۰٫۲۰۹،۲۴۰،۲ الف.
رۆژه‌کانیش له وڵاتی ئێمه ده‌بنه سیمبول، ئه‌و ڕۆژانه که وادیاره ئه‌ژماریان له ئه‌ژماری ڕیکه‌وتی مێژووش زیاتر ده‌بن. ۳ ڕه‌شه‌مه، ۱۸سه‌رماوه‌ز،۲۲ پووشپه‌ڕ، ۲۹ ڕه‌شه‌مه، ۳۰جۆزه‌ردان، ۲ڕێبه‌ندان و. له‌بیرمه که مرۆڤه‌کان له وڵاتی ئێمه هه‌ر زوو ده‌بنه ئه‌ستێره و ئێمه بووینه خاوه‌ن تاقمێک وێنه ده قاندا که به ڕاده‌ی ئه‌ژماری ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانن.
ئێواران ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌دوێم، وشه‌کان بۆم چ واتایه‌کیان بووه، تێرۆریست، محارب، خه‌رابکار، ئاژاوه‌چی، تێکده‌ر، دژ به هێوری، مونافق، وشه‌گه‌ڵیکن که ده‌یانناسمه‌وه. حاجی، کارناس، قازی، عه‌داڵه‌ت، بۆمن چه واتایه‌کی جێواز وه‌خۆ ده‌گرن.
ئێواران به دڵم ده‌ڵێم که من بوومه یه‌کێک له‌و ده‌یان به‌ندیی سیاسییانه زیندانی “اوین”، یه‌کێک له هه‌زاران که هاتن و ڕۆییشتن و ئه‌وانه‌ی هاتوون و نه‌ڕۆیشتن.
به خۆم ده‌ڵێم چ ڕۆژگارێکی سه‌یره جاری وایه ده‌بێ به هێندێک خه‌به‌ر دڵم بکرێته‌وه که هیچ شتێکی پێ نییه که دڵکه‌ره‌وه بێ، خه‌به‌رێک که له خۆشیان پێی ده‌گریم و جاری واشه به بیستنی هێندێک خه‌به‌ر زه‌رده‌که‌نه‌م پێیان دێ و سه‌رێک ڕاده‌وه‌شێنم و ئاخێک هه‌ڵده‌کێشم سه‌باره‌ت به‌و ساته‌ی که فرمێسکی شادی‌م بو هه‌ڵوه‌راندبوو، جاری واهه‌یه ده نێوان پێکه‌نین و گریاندا نازانم کامیان ڕه‌وایه.
له بیستنی سڕینه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی حامید که بۆیان کردۆته ۱۰ ساڵ زیندان له خۆشیان فرمێسکم دێنه خوار، به‌ڵام به وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی له‌شی لاواز و نه‌خۆش و ته‌مه‌نی که‌می فکر هه‌ڵمده‌گرێ و ده‌ڵێم که مرۆڤێک چه‌ند ساڵان ته‌مه‌ن ده‌کا که ده ساڵ له‌و ته‌مه‌نه‌ی ده زیندان دا ڕایبوێرێ، جا دوایه خه‌فه‌ت دامده‌گرێ و خۆم ده‌خۆمه‌وه.
له بیستنی خه‌به‌ری هاوسلوله‌که‌م نادر و ئارش که هه‌ر کامیان ۱۰ ساڵیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه هه‌ناسه‌یه‌کی له سه‌رخۆ هه‌ڵده‌کێشم چ باشبوو که ئێعدام‌یان نه‌دانێ، به‌ڵام کاتێکی بیر له مێهدی ڕۆڵه‌ی نادر و دایکی ده‌که‌مه‌وه فرمێسک ده چاوه‌کانمدا په‌نگاو ده‌خۆنه‌وه، دیسان داده‌مێنم خه‌مبار بم یان پێم‌خۆش بێ.
زۆرم پێ سه‌یر بوو که ده ساڵوه‌گه‌ڕی ئیبراهیم دا له سنه ته‌نیا ۱۰ که‌س گیراون، دیسان باشبوو که که‌س نه‌کوژرا، به‌ڵام له‌وه‌یکه دایکی ئیبراهیم کتێبه‌کانی کوڕه‌که‌ی کۆنه‌کردوونه‌وه کوڵی دڵته‌نگی گه‌رووی کیپ کردم، بیر له‌و ۱۰ که‌سه گیراوانه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌وان ته‌نیا یه‌ک پرسیاریان بوو ئه‌ویش، ئیبراهیم چی به سه‌رهات؟
چاوه‌کان به خێرایی به دێڕه‌کانی ڕۆژنامه‌که‌دا ده‌گێڕم، و له‌وه‌یکه ده‌بینم بۆ مجید توکلی حوکمی محارب یان نه‌داوه‌تێ له خۆشیان به خۆم ده‌ڵێم هه‌ی ده‌سه‌رت گه‌ڕێم مه‌جید بریا جارێکی دیکه بمدیبایه‌وه، پاشان له کلاسی به جێهێشتووی بیرده‌که‌مه‌وه وسه‌رم ده‌له‌قێنم و ده‌مێنه‌وه که بگریم یان پێبکه‌نم؟
من پێموایه که ڕۆژگارێکی زۆر سه‌یره!
خه‌ڵکی وڵاتی ئێمه له‌برسان وه‌زاڵه‌هاتوون ده‌بێ ده‌ست و لاقی په‌ڕیو وقرتاویان له سه‌ر سفره‌ی عه‌داڵه‌ت وه‌ک شاباش وه‌ربگرنه‌وه، چ قه‌وماوه. ..
له‌لای خۆم فکر هه‌ڵمده‌گرێ بۆته چ ڕۆژگارێک که مافی ژین و ژیانی من ده‌بێ ده‌نێوان فڵان به‌خشنامه و عه‌فونامه‌دا خه‌ریکی ته‌پ وتۆزخواردن بێ و دایکم به ترس وله‌رزه‌وه وه‌ڵامی تله‌یفونان بداته‌وه و به دڵ کورکه‌وه قامک به دوگمه‌ی تلویزیونه‌که‌وه بنێ و هه‌ڵیبکا و چاوه‌ڕوانی ڕۆژیک بکا که مه‌رگی ڕۆڵه‌که‌ی ببته سێبه‌ری وه‌حشه‌ت له سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی دی.
ئێواران ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌دوێم که، به هێوری و له سه‌رخۆیی ده‌ڕوانمه ده‌ور به‌رم که نه‌کا که‌سێک یان دوربینێک فکرم بخوێنێته‌وه و به گوێی که‌سێک بگا که نابێ بگا پێی. به ڕاستی بۆته چ ڕۆژگارێک نازه‌نین.
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
زیندانی “اوین” ۲۹ به‌فرانباری ۱۳۸۸
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۱_ نام نامه برگردان کردی از شعر احمد شاملو
۲_ شیعر ابتداینامه ترانه ای استاز احمد کایا
له فارسییه‌وه: حامید مائیلی
https://dmitrovbeton.com/
бетон в подольске от производителя
бетон с доставкой московская область
купить бетон раменское
۴۲۸۲۰۶ ۸۹۶۳۴Sweet internet internet site , super layout, real clean and utilize pleasant. 999668