جاری واهه‌یه‌ ده‌ نێوان پێکه‌نین و گریاندا نازانم کامیان ڕه‌وایه‌

له‌ دووی من مه‌گه‌ڕێ دایه‌، نێوی من مه‌هێنه‌ سه‌ر زمان له‌ ده‌رکی ئه‌و زیندانه‌، لێره‌ له‌ دووی من مه‌گه‌ڕێ، ئه‌ستێره‌ ده‌ پرچت که‌وتوون، به‌ ماندوویی و چاوی به‌گریانه‌وه‌ هه‌ڵیان مه‌وه‌رێنه‌. ڕۆژگارێکی سه‌یره‌ گوڵم! ئێواران دڵم ده‌گیرێ. هه‌ر وه‌ک هه‌دادانم لێهه‌ڵگیرابێ. نازانم به‌ڵام زۆر ساڵه‌ به‌و دڵته‌نگییه‌ ڕاهاتووم. ئێستێ، ئیدی شێعری شاملوو. سیغاری سه‌رلێو و ئیستیکانه‌ […]